سەردێڕ:

ئایا ٦ کاتژمێر خەوتن لە رۆژێکدا بەسە؟

PM:11:57:28/10/2024

3712 جار خوێندراوەتەوە

لە نێوان کار و پەروەردەکردنی منداڵ و ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان، زۆر کەس رادێن لەگەڵ کەمخەوی و کاتێکی کەمیان هەیە بۆ خەوتن، ئایا ٦ کاتژمێر خەوتن لە شەوێکدا بەسە؟.


بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لە ئەمریکا، زیاتر لە ٢٥٪ـی گەورەساڵانی ئەمریکی ئەو راسپاردانەی خەوتن جێبەجێ ناکەن کە لەلایەن ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی خەو و کۆمەڵەی توێژینەوەی خەوەوە دەرچووە.

بەڵام بەڵگە نوێیەکان ئەوە دەردەخەن کە خەوتنێکی خۆشی شەوانە دەتوانێت تەمەنی مرۆڤ درێژ بکات، کەواتە چەند خەوتن زۆر کەم و چەندە بەسە بۆ پشتگیریکردنی ژیانێکی درێژ و تەندروست؟

بەپێی راپۆرتی رۆژی تەندروستی، دکتۆر راج داسگوپتا، وتەبێژی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی خەو دەڵێت، هەمووان بەدوای ژمارەیەکی سیحراویدا دەگەڕێن، بەڵام مەودای خەوتنی ٧ بۆ ٩ کاتژمێر تاکە بڕی خەوی تەندروستە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا".

لە لایەکی دیکەوە دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی کەمی ماوەی خەوتن پەیوەندییان بە قەڵەوی و شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی تری دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەبووە.

پێشنیارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان بۆ خەوتنی رۆژانە لەسەر بنەمای تەمەنە، لە نێوان تەمەنی ١٨ بۆ ٦٠ ساڵیدا، کەسێک هەموو شەوێک پێویستی بە لانیکەم ٧ کاتژمێر خەوتن هەیە، لە کاتێکدا کەسانی بەتەمەن رەنگە پێویستیان بە نزیکەی ٩ کاتژمێر بێت.

بۆ هەرزەکاران ئەم ژمارەیە زیاد دەکات بۆ ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر خەوتن لە شەوێکدا، بەڵام زۆرجار کاتی خوێندن وا دەکات کە هەرزەکاران زۆر کەمتر بخەون.

H.Y












گەلەری

‌بەپەلە