PM:06:49:28/10/2024
2564 جار خوێندراوەتەوە
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن یەکێکە لە خووە مەترسیدارەکان بۆ تەندروستی، کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی بزانن مەترسییەکانی چین.
بەپێی ماڵپەڕی " altibbi" مەترسی خواردنەوەی چا دوای نانخواردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێکهاتەکانی فینۆل و تانینی تێدایە، کە جەستە بێبەش دەکات لە هەڵمژینی ئاسنی پێویست لە خۆراکەکانەوە، ئەمە جگە لەوەی زیان بە گەدە و ریخۆڵە دەگەیەنێت دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی وەک ئازاری گەدە، قەبزی، دڵەکزێ.
هەروەها چا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە، بۆیە گرنگە ئەو کەسانە بڕێکی زۆر چا و قاوە نەخۆنەوە بەتایبەت دوای نانخواردن چونکە کافاینیان تێدایە کە پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و لێدانی دڵ زیاد دەکات.
جێگەی باسە چای ڕەش و سەوز هەردووکیان وەک یەکن سەرەڕای سوودە زۆرەکانیان بەڵام مەترسی خواردنەوەی هەریەکێکیان ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن هاوشێوەیە، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە لانیکەم نیو کاتژمێر چاوەڕێ بکەن پاشان چا بخۆنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست نەکات.