PM:12:52:28/10/2024
1264 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سوری رایگەیاند، بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا و هێزەکانى هاوپەیمانانیش پێگەکانى گروپە چەکدارەکانیان بۆردومان کردووە.
بەڕێوەبەری روانگەی سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە بنکەی ئەلتەنف لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا و ئوردن لەلایەن بنکەی هاوپەیمانانەوە خراوەتە خوارەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە
روانگەی سوری رۆژی پێشتر بڵاویکردەوە، بنکەی کۆنکۆ لە دێرەزور کە پێگەی گروپە چەکدارەکانی
نزیک لە ئێرانی تێدایە لەلایەن هاوپەیمانانەوە کرایە ئامانج و لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەریش
دەنگی تەقینەوە بیستراوە.