سەردێڕ:

لەڕێگەی پلانێکی پێنج ساڵییەوە؛ ١٥٠ هایپەرمارکێت لە عێراق دەکرێنەوە

PM:11:50:27/10/2024

3000 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بارزگانیی عێراق رایگەیاند، لەڕێگەی پلانێکی پێنج ساڵییەوە، زیاتر لە ١٥٠ هایپەرمارکێت لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەکەنەوە، ئەوەش بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.


محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پلانەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە سەقامگیرکردنی نرخی کاڵا و شتومەک و هاوکاریکردنی خێزانی کەمدەرامەتە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هایپەرمارکێتەکان کاڵا و شتومەک و خۆراکی هەمەجۆریان تێدا بەردەست دەبێت بۆ هاوڵاتیان لەگەڵ شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل بەبێ بەرامبەر.

باسی لەوەش کرد، نرخی سەرجەم کاڵا و شتومەک و خۆراکەکان لە ئاستێکی گونجاودا دەبن، لەپاڵ ئەوەشدا زیاتر لە هەشت هەزار هەلی کار دابین دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام هەوڵدەدات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بکات لە بازاڕدا و هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و توێژی گەنجان بەتایبەتی بڕەخسێنێت.













گەلەری