توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنی رۆژانەی فستق چاو دەپارێزێت لە کێشەکانی بینین.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی "Tufts University" توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە تەنها ٥٦ گرام فستقیان خواردووە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە، باشتربوونی بەرچاویان لە تەندروستی چاوەکانیاندا دەرکەوتووە، بە بەراورد بەوانەی خۆراکی ئاسایی خۆیان پاراستووە.
توێژینەوەکە تیشکی خستە سەر پێوانەکردنی رەنگی پارێزەری تایبەت لە تۆڕی
چاودا، دەرکەوت کە فستق یارمەتی فلتەرکردنی تیشکی شینی زیانبەخش و پاراستنی تۆڕی
چاو لە تێکچوون دەکات، کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی چاو بە تایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا.
ئەوەش هاتووە، ئەوەی فستق تایبەت دەکات ئەوەیە کە بڕێکی زۆر مادەی
لوتینی تێدایە، کە پێکهاتەیەکی سوودبەخشە و لە تۆڕی چاودا کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم
رەنگە پارێزەرانە دروست بکات.
فستق بەهۆی ئەو چەورییە سروشتییانەی کە تێیدایە یارمەتی جەستە دەدات
بۆ هەڵمژینی لوتین بە شێوەیەکی خێراتر.
توێژینەوەکە لەسەر ٣٦ کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٠
ساڵدا بووە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی بڕێکی کەم لەو خۆراکانە دەخۆن کە لوتینیان تێدایە،
نیوەی بەشداربووان فستقێکی بێ خوێیان بۆ خۆراکی رۆژانەیان زیاد کردووە، نیوەکەی دیکەش
خووی ئاسایی خواردنی خۆیان پاراستووە.
تەنها دوای شەش هەفتە، ئەو گروپەی رۆژانە فستقیان خواردووە تەندروستی
چاویان باشتر بووە بە بەراورد بە گروپەکەی دیکە.
لەکۆتاییدا توێژەران دەڵێن، "ئەنجامەکانمان ئەوە دەردەخەن کە
فستق سوودێکی بەرچاو بۆ تەندروستی چاوەکان دەبەخشێت، کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی مرۆڤەکان
گرنگە بخورێت".