PM:06:25:26/10/2024
776 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی عێراق پلانێکی ئاشکرا کرد بۆ هێنانی وەبەرهێنانی گەورە بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت بەجۆرێک ئەو پڕۆژانە دەبێتە هۆی رەخساندنی ٣٥ هەزار هەلی کار.
محەمەد نەجار بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پاڵپشتی کەرتی تایبەت دەکەن بۆ راکێشانی وەبەرهێنان، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی سویدی واژۆ کردووە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی پیشەسازی یان ناوچەیەکی ئابووریی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەبێتە سەکۆیەک بۆ وەرگرتنی وەبەرهێنەرانی
دیکە لە بوارەکانی پیشەسازی یان کشتوکاڵ و لە تەواوی ئەو بوارانەی کە سندوقەکە پاڵپشتی
دەکات.
باسی لەوەش کردووە، ئەم ئەزموونە دەتوانێت ٣٠ تا ٣٥ هەزار هەلی کاری راستەوخۆ
و ناڕاستەوخۆ لە ماوەی ١٠ ساڵدا بڕەخسێنێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، لە پڕۆژەکاندا سەرمایەدارە عێراقییەکان رێژەیەک
قازانج وەردەگرن، هاوڵاتی عێراقی رێژەیەک وەردەگرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە دەچێتەوە کۆمپانیای
وەبەرهێنەر.