AM:09:51:27/01/2025
1484 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئاگربەستى حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل تاوەکو ١٨ـی شوبات درێژکراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسرائیل پابەند نەبوو بە کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری لوبنان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن خۆی سەرپەرشتی ئاگربەستەکە دەکات، وتیشی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان دانوستان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی لوبنانی کە دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆسەر ئیسرائیل گیراون.
هاوکات، لای خۆیەوە
نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەرى لوبنان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راوێژی
لەگەڵ جۆزیف عەون، سەرۆکی لوبنان و نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کردووە سەبارەت
بەو پێشهاتانەی لە باشور روودەدەن و ئەو پەیوەندیانەی لەگەڵ لایەنی ئەمریکییدا هەیانبووە.
باسی لەوەش کرد، حکومەتى لوبنان بەردەوامبوون لەسەر ئاگربەستەکە و
راگرتنى جەنگ تاوەکو ١٨ـى شوبات دووپاتدەکاتەوە.