سەردێڕ:

نرخی یەک بەرمیل نەوت نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە

AM:08:03:26/10/2024

724 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دابەزیندایە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٩٥ سەنت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەو دابەزینە کەمەی لە نرخەی نەوتدا هەبوو دوای ئەوە دێت ئەمریکا بڕی نەوتی کۆگاکراوی بەرێژەی یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار بەرمیل بەرزکردەوە.

هاوکات، لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٦٧ دۆلار، بەڵام دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ناجێگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن.













گەلەری