PM:06:21:24/10/2024
2116 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ماوەی مانگی ئەیلولدا لەڕێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـەوە، ٩٩ ملیۆن و ٣١١ هەزار و ١٠٧ بەرمیل بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٩٩ ملیۆن و
چوار هەزار و ٣٢٠ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە
هەناردە کراوە.
باس لەوەش کراوە، لەو مانگەدا زیاتر لە ٣٠٦
هەزار بەرمیلیش هەناردەی ئوردن کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابدا بە
تێکڕا ١٠٥ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار و ٥٩٩ بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردە کراوە.