سەردێڕ:

عێراق: دوای سەرژمێری پشکی بەشداریکردنی عێراقییەکان لە حەجی داهاتوودا دیاری دەکرێت

PM:06:54:21/10/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی سەرژمێری، پشکی بەشداریکردنی عێراقییەکان لە حەجی داهاتوودا لەلایەن سعودیەوە دیاری دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، حەسەن موسەوی بەڕێوەبەری یاسایی لە دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق، دەست بە دیاریکردنی پشکی بەشداریکردنی عێراقییەکان لە حەجی داهاتوودا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەکە و بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکان، لەگەڵ لایەنی سعودیە لە پەیوەندیدا دەبن بە مەبەستی دیاریکردنی پشکی بەشداریکردنی عێراقییەکان لە پڕۆسەی حەجی داهاتوودا.

وتیشی، حکومەتی سعودیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دیاریکردنی پشکەکە بەشێوەیەکی ورد و بە پشتبەستن بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دیاری دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی داهاتوودا پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوە دەچێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردووە.













گەلەری