سەردێڕ:

جارێکی دیکە پەرلەمانی ئەڵمانیا مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق درێژکردەوە

PM:07:36:17/10/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دووەم جار لەمساڵدا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق تاوەکو مانگی شوباتی ٢٠٢٦ درێژکردەوە.


پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ٥٣٩ دەنگی بەڵێ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا پەسەندکرد، ئەوەش بۆ دووەم جارە لەمساڵدا ئەو بڕیارە پەسەند بکات.

پێشتریش، ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٥ مانگی دیكه‌ و تاوەکو ٣١ـی ١ـی ٢٠٢٦ درێژكردەوە و پەرلەمانی وڵاتەکە دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر داوای حکومەتی وڵاتەکە دراوە.

حکومەتی ئەڵمانیا لە پلانیدایە ٥٠٠ سەربازی بۆ مەشق و راوێژکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رەوانەی ناوچەکە بکات، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانەی لە ناوچەکانی نێوان حکومەتی کاربەڕێکەر و حکومەتی عێراق بەهۆی رێکنەکەوتنیان دروست بووە.













گەلەری