سەردێڕ:

وەزارەتی کاری عێراق: بە هەماهەنگیی بانکی نێودەوڵەتی قەرز دەدەین بە گەنجان

PM:04:41:15/10/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیدا کار دەکەن بۆ پێدانی قەرز بە گەنجان، ئەوەش بە ئامانجی دامەزراندنی پڕۆژە لە شارە پیشەسازییەکان.


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی دامەزراندنی پڕۆژە لە شارە پیشەسازییەکان لە پێناو دامەزراندنی گەنجانی بێکار و دابینکردن و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆییە.

باسی لەوەش کردووە، دەست دەکەن بە پڕۆسەی پێدانی قەرز بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەی پیشەسازی دابەمەزرێنن، هەروەها بە هەماهەنگیی بانکی نێودەوڵەتی قەرز دەدەن بە گەنجان بۆ دامەزراندنی پڕۆژە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە رێگای بانکە حکومییەکانییەوە بەردەوامە لە پێدانی قەرز و پێشینە بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەی، ئەوەش بۆ ئاسانکاریکردنی زیاتر لە ژیانی هاوڵاتیان و رەخساندنی هەلی کار بۆیان.













گەلەری