PM:10:55:13/10/2024
2740 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی بەشێک لە کارتی بانکی لە بازاڕەکانی دراودا بێ پاسپۆرت کڕين و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت و چاوگێکی ئاگادار باسی لەوە کرد، کڕیار هەبووە زیاتر لە ٢٠ کارتی کڕیووە، بۆ ئهوهى له دوبهى یا ئهستنبۆل ١٠٠ دۆلار ١٣٢هەزار دینار رابکێشێت. ئەمەش بەرێگایەکی نوێی سپی کردنەوەی پارەیە و کارتەکانیش لەلایەن کەسانی نزیک و دەستڕۆشتووی پارتی و یەکێتی دروستدەکرێن و دەخرێنەوە بازاڕەوە.
بۆ سپیکردنەوەی پارە چەندین رێگا هەن، لە مەرزەکان بازرگان بەناوی هێنانی کاڵاوشمەک پسوڵەکانیان بۆ مۆر دەکرێت، لەکاتێکدا هیچ کاڵایەکیان نەهێناوەتە، لەبانکەکان ئەو پسوڵەیە هاوپێچی مامەڵەی پارە دەکرێت و پارەکە حەواڵەی دەرەوە دەکرێت.
هاوکات، حەواڵەی بانكی بەناوی بازرگانی و كڕینی پێداویستی و پرۆژەی وەهمی
بە پشتگیریی كەسانی دەستڕۆیشتوی ناو پارتی و یەکێتی، دروستكردنی حساباتی وەهمی لەبانكی
وڵاتانی دەرەوە بەناوی دەزگا و دامەزراوەی ساختە تا لەرێیەوە پارە ببرێتە دەرەوە.
سپیکردنەوەی پارە ئەوەیە، کەسەرچاوە راستییەکەی دەشارێتەوە، واتە چالاکییەکی بازرگانیە بۆ شاردنەوەی پارەی
نایاسایی، بۆ نمونە پارتی و یەکێتی چەندین پرۆژە و کۆمپانیایان بۆ کەسانی نزیک لەخۆیان
کردووتەوە، بەڵام وەهمین و لەو رێگەوە پارەکانیان سپی دەکەنەوە.