دوای ئەوەی دوێنێ زریانی مێڵتۆن گەیشتە فلۆریدا لە ئەمریکا، فەرەنساش زەنگی مەترسی بۆ زریانی کێرک لێدا و بەهۆیەوە ٦٥ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون.
بەهۆی زریانی کێرکەوە لە ناوچەی سێن ئی مارن لە باکووری فەرەنسا سەرجەم رێگەکان داخراون و رێگەی ئاسنینی نێوە شارە جیاوازەکانیش بە تەواوەی داخراون.
هاوکات، شارەزایانی کەشناسی باس لەوە دەکەن
زریانەکەی فەرەنسا لە رۆژانی داهاتوودا بەهێزتر دەبێت و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی
رووباری گراند مۆرین بەرزتر دەبێتەوە و زریانێکی مەترسیدار روو لە وڵاتەکە دەکات.
هاوکات، بەهۆی زریانی مێڵتۆنەوە لە ویلایەتی
فۆلۆریدای ئەمریکا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و نەخۆشخانەکان لە حاڵەتی بەپەلە و فریاگوزاریدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە کەمترلە دوو هەفتەیە
ئەمریکا ڕووبەڕووی زریانی هێلین بووەوە کە یەکێک لە زریانە بەهێز و مێژووییەکان
دادەنرێت لەو وڵاتەدا و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە و ١٦٢ کەسیش گیانیان لەدەستدا.