سەردێڕ:

سەرەڕای هەبوونی پارە؛ بە بڕیاری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی مووچە دابەش ناکرێت

PM:08:28:09/10/2024

1740 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ناردنی ترلیۆنێک و١٠ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی نۆ، بەڵام هاوشێوەى مانگی هەشت بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەستیان بەسەر پارەکەدا گرتووە و نایدەن بە مووچە.


وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بە دوو چەردە پارەى زیاد لە مووچەیەکیان بۆ مانگی نۆى موچەخۆرانى هەرێم ناردووە.

ناردنی پارەکە بەجۆرێک بوو چەردەى یەکەم٥٩٨ملیار دینار و چەردەى دووەم٤١٢ملیار دینار نێردراوە، کە دەکاتە ترلیۆنێک و ١٠ ملیار دینار، بەڵام بە بڕیاری شەخسی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی رێگری لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچە دەکرێت هەتا نزیکى رۆژى هەڵبژاردن تا بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەکاریبهێنن.

لە تازەترین راگەیەندراویشدا حکومەتى کاربەرێکەر دەڵێت، چاوەڕوانی بەغدان پارەی تریان بۆ بنێرێت، هاوکات دانیش بەوەدا دەنێت کە لیستی مووچە کەمووکوڕی هەیە و ناوی دووبارەی تێدا بووە.

بۆ مووچەی ئەمساڵ بەغدا حەوت ترلیۆن و٢٨ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆران ناردووە و بە پێی ڕاپۆرتی خودی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی ناوخۆ مانگانە٤٥٢ملیار دینارە کەبۆ ئەو نۆ مانگە زیاتر لە چوار ترلیۆن و٦٨ملیار دینارە، ئەوە جگە لە داهاتى نەوتى قاچاخ کە مانگانە بە٥٠٠ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

سەرەڕای ئەو هەموو پارەیە، حکومەتە کاربەڕێکەرەکەى پارتى و یەکێتى بەردەوام کێشەی بۆ مووچە دروستکردووە و دەستی خستووەتە قوتی ماڵ و منداڵی مووچەخۆران و هەموو مانگێک دەستی دەستی پێکردوون.













گەلەری