سەردێڕ:

بۆچی نابێت نانی ئێواران درەنگ بخورێت؟

PM:08:29:07/10/2024

2040 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی کێشی جەستە دادەبەزێنیت و خواردنی نانی ئێوارە پشتگوێ دەخەیت، ئەوا زیان بە تەندروستیی جەستەت دەگەیەنیت، چونکە ژەمی ئێوارە ڕۆڵی سەرەکی هەیە بۆ دەروون و جەستە و یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکان.


ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، توێژینەوەکانی پیشتر ئەوەیان خستووەتە ڕوو خواردنی نانی ئێوارە هۆکار نییە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا، تەنیا لەو کاتانەدا نەبێت کە خواردنی ئەو ژەمە دوابخرێت و ڕاستەوخۆ لە دوای نان خواردن بخەویت، ئەو کەسانەشی بەهۆی کار یان هەر هۆکارێکی تر خواردنی ئێوارە دوادەخەن ئەوا دەبێت سێ کاتژمێر پێش نوستن خواردنێکی سوک بخۆن.
  1. ماڵپەرەکە ئاماژەی بە زیانەکانی دەرەنگ خواردنی نانی ئێوارە کردووە کە بریتین لە:

یەکەم: کاتژمێری باێۆلۆجی جەستە تێکدەدات و هاندەردەبێت بۆ ئەوەی شیرینی بخۆیت.

دووەم: خواردنی شیرینی لە شەواندا ئاستی شەکر لە خوێندا زیاددەکات.

سێیەم: کاتێک نانی ئێوارە درەنگ دەخۆیت خواردنەکان بۆ ئەوکاتە ناتەندروست دەبێت، چونکە لەسەر گەدەت قورس دەبێت و بە ئاسانی هەرس ناکرێت.

چوارەم: هۆڕمۆنی "میلاتۆنین" کە بەرپرسە لە پشوودان و ئارامی ئاستەکەی لە جەستەدا دادەبەزێت و توشی خەوزڕانت دەکات.

پێنجەم: ئەگەری زیادبوونی کێش و خەوی ناخۆش زیاتر دەکات.



 
 












گەلەری