سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: یەدەگی ئاوی ژێرزەوی زیادی کردووە

PM:10:49:05/10/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی ١٣ خەزانی ئاوی ژێرزەوییە کە بۆ ئاودێری چوار ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵی پشتی پێدەبەسترێت. دەشڵێت، یەدەگی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا زیادی کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی ئاوی ژێرزەوی لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی ئاوی ژێرزەوی لە ئێستادا چوار ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵی پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو، ژمارەی ئەو دۆنمانەی کە پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن بۆ ئاودێری زیادی کردووە، بەوپێیەی لەو کاتەدا کەمتر لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی بوون.
باسی لەوەش کرد، یەدەگی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا زیادی کردووە و زۆربەی لە باراناوی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەوە گلدراوەتەوە.













گەلەری