سەردێڕ:

ئایا دەکرێت چارەسەری دڵەڕاوکێ لە کەسانی بەساڵاچوودا بکرێت؟

PM:08:51:03/10/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

دڵەڕاوکێ یەکێکە لەو بارودۆخە دەروونیانەی کە بەرۆکی کەسانی بەساڵاچوو بەرنادات و لەو ماوەیەی ژیانیاندا تەواو بێزاریان دەکات.


ئەمەش لە راپۆرتێکدا پشتڕاست دەکرێتەوە کە لەلایەن "بلو موون سێنیۆر کۆنسێڵینگ" بڵاوکراوەتەوە، کە بەساڵاچووان زۆر بەدەست هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێیەوە دەناڵێنن بەهۆی بچووکترین هۆکار و بارودۆخەوە و چەند رێگەیەک بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە خراوەتە روو.

بەشێک لەو رێگەیانەی کە یارمەتیدەرن بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە:

١. وەرزشی هەناسەدان، یەکێک لە تەکنیکە گرنگ و ئاسانەکان بۆ کەسانی بەساڵاچوو بۆ رزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و گرژییەکی زۆر، کە یارمەتیان دەدات بۆ پشوودان و ئارامبوونەوە، ئەوەش بە هەناسەدان بە هێواشی، بۆ ماوەی لانیکەم ١٠ جار لەسەر یەک.

٢. چالاکی جەستەیی، تا زیاتر چالاکیی جەستەیی بە شێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام بدرێت، کاریگەرییەکی زیاتری لێوە دەردەکەوێت، رەنگە گرنگترین وەرزشەکان بریتی بن لە رۆشتن، مەلەکردن، یۆگا و پیاسەکردن پێش ئەوەی دەستبکرێت بە ئەنجامدانی هەر جۆرە وەرزشێک.

٣. رۆتین، رێکخستنی رۆتینی رۆژانە یارمەتی بەساڵاچووان دەدات چێژ لە ئاسوودەیی دەروونی و ئارامگرتن و کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیی وەربگرن.

٤. نووستن، خەوتن بە ئاسوودەیی و ئارامی یەکێکە لە گرنگترین کارەکان کە تەندروستی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و دڵەڕاوکێ و گرژییان کەمدەکاتەوە هەروەها سەرقاڵبوونیش بە هەمان شێوە هەستکردن بە گرژی و دەمارگیری کەمدەکاتەوە.

٥. راوێژکاری پزیشکی، تا زیاتر راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکرێت لە کەسانی بەساڵاچوودا، باشتر و ئامادەتر دەبێت بۆ هەر حاڵەتێکی فشار یان دڵەڕاوکێ.

٦. کارکردن لەسەر خولیایەکی تایبەت، راهاتن و کارکردن لەسەر خولیایەکی وەک بابەتە هونەرییەکان و موزیک لە تەمەنی گەورەدا یەگجار یەرمەتیدەرە بۆ مرۆڤ، چونکە کێشەی فشار و هەستی توڕەیی و دڵەڕاوکێی گشتی کەمدەکاتەوە و یارمەتی بەساڵاچووان دەدات لەگەڵ کۆمەڵگادا پەیوەندی ببەستن، ئەمەش هەستی نەرێنی تەنهایی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.













گەلەری