سەردێڕ:

کەرکوک؛ لە هێرشێکدا بۆ سەر سوپای عێراق چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

PM:02:00:02/10/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی رەشادی سەر بە حەویجە لە سنووری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر سوپای عێراق. بەهۆی هێرشەکەشەوە چوار سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر فیرقەی ١١ـی سوپای عێراق لە سنووری کەرکوک.

ئەوەشی خستە روو، هێزەکەی سوپای عێراق پێش ئەوەی هێرشیان بکرێتە سەر بۆمبێکیان پێدا تەقێندراوەتەوە و پاشان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کراوەتە سەریان.

باسی لەوەش کرد، لە هێرشەکەدا چوارسەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

وتیشی، "هێزی زیاتری سوپای عێراق رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراوە و لە ئێستادا رووبەڕووبوونەوە وەستاوە".
سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری