سەردێڕ:

ئەو خوڵبارینەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:06:38:01/10/2024

7580 جار خوێندراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو خۆڵبارینەی لە ئێستادا سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە تا سبەی شەو بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، جەوهەر حەمەلاو، جێگری بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تا شەوی سبەی چوارشەممە بەردەوام بێت. وتیشی، " خۆڵبارینەکە لە سنووری گەرمیان چڕتر دەبێتەوە".

هاوکات، کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکەن لەمشەودا لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران ببارێت بەتایبەت لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی پچڕ پچڕ.

ئەوەش خرابووە روو، سبەی چوارشەممە،ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، بە گشتی خێرایی با زیاد دەکات و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتردا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
کارزان تاریق - سلێمانی













گەلەری