جیاوازی نێوان بەڵێنی درۆی مەسرور بارزانی و دیمەنێکی راستەقینەی ژیان و خوێندنی خوێندکارانی قوتابخانەیەکی پەروەردەی کۆیە لە سنوری هەولێر زۆرە کە بەهۆی نەبونی کورسی لەسەر بلۆک دانیشتوون.
لە ماوەی شەش ساڵی حکومەتە کاربەڕێکەرەکە تەنانەت یەک بینای قوتابخانەش دروستنەکراوە تەنها سەرمایەدار و خێرخواز چەند قوتابخانەیەکیان دروستکردوە، مەسرور بارزانی وەک سێکتەرەکانی تر لەکەرتی پەروەردەش شکستی هێنا و بەڵێن و قسەکانی درۆ دەرچوون.
قوتابیانی قوتابخانەی قەرەناو لە کۆیە لەسەر بلۆک دادەنیشن و
قوتابییەکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، شەش ساڵە لەو قوتابخانەیە دەخوێنێت و لەسەر بلۆک
وانەیان پێدەڵێنەوە و مامۆستاکان ناتوانن بەجوانی وانەیان پێبڵێنەوە.
باوکی یەکێک لە قوتابییەکان باسی لەوە کرد، خێرخوازان هاوکاری
قوتابخانەکە دەکات ئەگەر نا حکومەتی کاربەڕێکەر قوتابخانەکەی بەتەواوی پشتگوێ
خستووە.
کورد وتەنی قسە باج وگومرگی لەسەر نیە، مەسرور بارزانی ئەوەی قسە و بەڵێن
بوو دای کە چێ هیچی لێ سەوز نەکرد، بەڵێنی
خزمەتی دا، خزمەتگوزاریەکانی ڕاگرت، نەیتوانی تەنانەت کێشەی ئاوی هەولێریش چارەسەر
بکات، مووچەی خەڵکی بڕی دەیان جۆر باجی بەسەر خەڵك و کاسبکاردا سەپاند، چالاکانی
بادینانی زیندانی کرد، ئێستاش بۆ بانگەشەی ڕووی نایەت بەڵێنی دیاریکراو بدات و قسە
سواوەکانی پێشتر دووبارەدەکاتەوە، بۆیە حزبەکەی لە سایەی حکومڕانی مەسرور بارزانیەوە
چاوەڕێ دەکرێت گورزی گەورەی بەرکەوێت.