PM:10:12:30/09/2024
1468 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پۆلیسی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی روناهی تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و هاوسەرەکەشی بریندار کراوە.
چاوگێک لە پۆلیسی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی روناهی تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و هاوسەرەکەشی بریندار کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە براوەتە پزیشکی داد و ئەو کەسەشی بریندارە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەردەوام حکومەتی کاربەڕێکەر بانگەشەی ئەوە دەکات چەکی بێمۆڵەتی کۆنترۆڵکردووە بەڵام ئەوەش وەک بەڵێنەکانی دیکەی هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هێشتا رووداوەکانی کوشتن بەهۆی چەکی بێمۆڵەتەوە بەردەوامن.
مەروان یەحیا- ئاکرێ