سەردێڕ:

کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنە توونەکان لەسەر جەستە چین؟

PM:03:22:29/09/2024

3552 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە هەست بە سووتانەوەی دەم و سووربوونەوەی لێو و فرمێسکی چاوەکانت بکەیت دوای خواردنی خواردنە توونەکان بەڵام جگە لەوە کاریگەری نەبینراوی هەیە کە لەناو جەستەتدا روودەدان و رەنگە ئاگاداری نەبیت.


بەپێی ماڵپەڕی "Health Shots" خواردنە توونەکان کاریگەری لەسەر دەم و گەدە و تەنانەت چاویش دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی سکچوون لەکاتی خواردنی بڕێکی زۆر لێی.

لێرەدا مەترسییە ئەگەرییەکانی خواردنە توونەکان دەخەینە روو:

- تێکچوونی گەدە و ریخۆڵە

خواردنی خۆراکە توونەکان بە رێژەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەکزێ یان کێشەی تری هەرسکردن و دروستبوونی ئازاری گەدە.

- خراپتربوونی برینی گەدە یان هەوکردنی گەدە

هەرچەندە خواردنە توونەکان راستەوخۆ نابێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە یان هەوکردنی گەدە، بەڵام نیشانەکان لە ئەو کەسانە خراپتر دەکات کە ئەم حاڵەتە تەندروستییانەیان هەیە.

- زیادبوونی کێش

هەرچەندە خۆراکە توونەکان رەنگە یارمەتیدەر بن بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام هەندێک جار دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی کردن لە خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش هەروەها دروستبوونی ئارەزووی خواردنی شیرینی دوای خواردنە توونەکان رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر کێش هەبێت.
- سکچوون

خواردنە توونەکان پرۆسەی هەرسکردن خێراتر دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی سکچوون و دروستبوونی ئازار لە ریخۆڵەکاندا.

- ژانەسەر

زۆر خواردنی خۆراکە توونەکان دەبنە هۆی سەرئێشەی کتوپڕ، لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە کە خواردنی بیبەری توون لەوانەیە ببێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی مێشک ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشەی توند، هەربۆیە وا باشترە کە زیادەڕۆیی لەو جۆرە خواردنانەدا نەکرێت. 













گەلەری