AM:08:25:06/01/2025
1564 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پاش ئەوە
هات کە یەکێتى ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر سەپاندنى گەڕێکى دیکەى سزا بەسەر کەرتى
نەوتى روسیا، بەوەش ترسى ئەوە لە بازاری نەوتدا دروستبووە کە هەناردەى نەوتى روسیا
کەمببێتەوە.