PM:03:59:25/09/2024
7676 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکەن بە ئامادەکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ و لە ماوەی هەفتەیەکدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لاما هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکەن بە ئامادەکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی هاوڵاتیان و نۆیەم بەشەخۆراکی پۆلی چاودێری کۆمەڵایەتی.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ئامادەکردنی بەشەخۆراکەکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا بەسەر هاوڵاتیان
و پۆلی چاودێری کۆمەڵایەتیی کە ژمارەیان زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە دابەش
دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، پێکهاتەکانی بەشەخۆراکی پۆلی چاودێری کۆمەڵایەتی بریتین لە،
یەک کیلۆ شەکر، یەک کیلۆ ئارد، چارەکە کیلۆگرامێک شیر و چارەکە کیلۆگرامێک چا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی
بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی خۆراک بوونی نییە و بەشەخۆراکی
مانگانەی هاوڵاتیان بەگوێرەی پێویست دابین کراوە.