سەردێڕ:

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا: لە حاڵەتی ئامادەباشیداین بۆ هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان

PM:02:56:23/09/2024

1452 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە ئێستادا هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق کەوتوونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە درۆنییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی سوریا بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لێدراوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند درۆنێک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنکۆ، هێزەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی کە پێشبینی دەکرێت هێرش بکرێتە سەریان.

هاوکات، بە هەمان شێوەی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، رێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر و نەخۆشخانەی مەیدانییان لەناو بنکەکەدا فراوانتر کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی یەکشەممە گروپه‌ چه‌كداره‌كان بنکەی سه‌ربازی ئەمریکایان لە شارۆچکەی ئەلشەدادی لە باشووری حەسەکە کردە ئامانج و دژەفڕۆکەکانی ناو بنکەکە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.













گەلەری