PM:11:39:15/09/2024
3184 جار خوێندراوەتەوە
پارتی کە خۆی بە هێزی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دەزانی دەسەڵاتی نەبوو کاندیدێکی نەوەی نوێ دووربخاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بڕیاری دورخستنەوەی مەلا شڤان سەعید کاندیدی نەوەی نوێی هەڵوەشاندەوە کە لەسەر سکاڵای پارتی کۆمسیۆن بڕیاری دورخستنەوەی دابوو
پارتی لەگەڵ یەکێتی کە پێشتر خۆیان بە حاکمی موتڵەق دەزانی ئاماژەکانی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەیان بەتەواوی دەرکەوتووە، ئێستا جگە لەوەی دۆسیەی نەوتیان لێ وەرگیراوە و دۆسیەی هەڵبژاردنیش لەژێردەستی ئەواندا نەماوە و بەغدا سەرپەرشتی دەکات حکومەتەکەیشیان بووە بە کاربەڕێکەر و بێ بەغدا ناتوانێت هیچ بڕێارێک بدات و وا خەریکە موچەشیان بە یەکجاری لەژێر دەست دەردەهینرێت
ئەمجارەش، پارتی و یەکێتی کە خۆیان بە دوو هیزی یەکەمی
هەڵبژاردنەکانی رابردوو دەزانن هەوڵیان دا مەلا شڤان کاندیدی نەوەی نوێ دووربخەنەوە بەڵام دەسەڵاتی
دادوەری عێراقی داواکەی رەتکردنەوە.
لە چوار ساڵی رابردوو نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە بەغداوە
فشارەکانی چڕکردەوە دۆسیە گرنگەکانی لەژێردەستی دەسەڵات دەرهێنا، لە ئێستاش و لە سەروبەندی
نزیکبونەوە لەهەڵبژاردنەکەی ٢٠ی ئۆکتۆبەر تا دێت دەسەڵاتی پارتی کەمتر دەبێتەوە بەجۆرێک
نەیتوانی یەک کاندیدی نەوەی نوێش لە هەڵبژاردن دووربخاتەوە ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم
هەڵبژاردنە کۆتایی بە دەسەڵاتی جوت حزبەکە بهێنرێت بە مەرجیک ئەگەر تەنها ١٥٪ یان
زیاتری دەنگدەرانی ناڕازیی بچن بۆ دەنگدان نەوەی نوێ دەبێتە هێزی یەکەم و وەک بەڵینیشێ
داوە لەگەڵ بەغدا ڕێکدەکەوێت وکێشەکانی موچە وخزمەتگوزاری و بێکاری وکێشەی سەرجەم
توێژەکانی هەرێم چارەسەر دەکات.