AM:08:59:12/09/2024
5408 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی کارەبای راسپاردووە کە گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی چینی بکەن و بە مەبەستی دابینکردنی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە. دەشڵێت، "پارەی کڕینی ئامێرەکان دەدرێتە هاوڵاتیان".
وەزارەتی کارەبای عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە ئاستی پێویست، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشینەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە رێگەی وزەی خۆرەوە پەسەند کردووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەو پێشینەیە تایبەتە بە کڕینی ئامێری کارەبایی وزەی خۆر کە بە ( تاقە شەمسی)ناسراوە، بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گرێبەستی
کارەبایی وزەی خۆر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی چینی.
باسی لەوەش
کرد، هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی دەتوانن پێشینەی کارەبا وەربگرن و بە قەرزی
درێژخایەن ئامێرە پێویستەکان لەو کۆمپانیایانە بکڕنەوە، بەوەش فشار لەسەر وەزارەتی
کارەبا کەمتر دەبێتەوە و هاوڵاتیانیش دەتوانن سوود لە کارەبای ٢٤ کاتژمێریی وەربگرن.
ئەوەش لە کاتیکدایە،
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پێدانی کارەبا
بۆ ٢٤ کاتژمێر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٤ گریبەستی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کە تایبەتن
بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سووتەمەنی، غاز، هەوا، ئاو و وزەی خۆر واژۆ کرد و
یەکەم قۆناغیش لەمساڵدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.