سەردێڕ:

سبەی دیبەتێک لەنێوان ترەمپ و هاریسدا بەڕێوە دەچێت

PM:10:21:09/09/2024

1540 جار خوێندراوەتەوە

سبەی دیبەیتێک بۆ یەکەمجار هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆدەکاتەوە، دیبەتێک کە تیایدا هەردوو کانید دەکەونە شەڕە دەنوک و ئەوەی لە ژێر بەڕە بێت دەیخەنە سەر بەڕە، کە رەنگە کاریگەریی وشەیەک یان دەستەواژەیەکیان هێندەی بۆمبێک بەهێز بێت و کاریگەریی لەسەر دەنگدەری ئەمریکی دروست بکات.


بڕیارە ١٠ ی ئەم مانگە هەردوو کاندندی دیموکرات و کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕوبەڕووی یەکتر ببنەوە، کە پێشبینی دەکرێت و مێژوویی بێت و کاریگەریی بەرچاو لەسەر دواڕۆژی سیاسیان دروست بکات.

ئەنجامدانی دیبەیت بۆ دۆناڵد ترەمپ نوێ نییە و پێشتر چەند جارێک ئەنجامی داوە کە دواینیان لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوودا بوو بەرانبەر بە جۆ بایدن و تیایدا بە وتەى چاودێران بەسەر بایدندا سەرکەوت،بەڵام بۆ کامالا هاریس ئەزمونێکی نوێیە و دەبێت لە دیبەیتەکەدا لێهاتوویی خۆی بەرانبەر سەخترین ڕکابەر لەسەر گۆڕەپانیسیاسی ئەمریکا نیشان بدات، کە ئەویش دۆناڵد ترەمپە.

لەو چوارچێوەیەدا کامالا هاریس، چەند ڕۆژێکە لەگەڵ تیمێک لە ڕاوێژکارەکانی مەشق لەسەر دیبەیتەکە دەکات لەبارەی باشکردنی شێوازی وەڵامدانەوەی لەسەر پرسیارەکان.

هەرچی ترەمپیشە کە متمانەی زۆری بەخۆی هەیە خۆی بۆ ئامادە نەکردووە و وەک خۆی دەڵێت ئەو ساتەی دەچێتە سەر سەکۆی ئەنجامدانی دیبەیتەکە لە ناوەندی دەستوری نیشتیمنایی فیلادلفیا، ئەوەی پێویست بێت دەیکات، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەی بە وتەیەکی مایک تایسۆن پاڵەوانی پێشووی یاری بۆکسێن کردووە کە وتبووی، هەموو کەسێک پلانێکی دەبێت کاتێک مشتەکۆڵەیەک بەر دەموچاوی بکەوێت.

هەرچۆنێک بێت دیبەیتەکە خاڵی لاواز و بەهێزی هەریەک لە دوو کانیدەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات، کە بەپێی ڕاپرسییەکان لەیەکترەوە نزیکن و ڕەنگە یەکلاکەرەوە بێت بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی.

بۆ ئەو مەبەستەش ترەمپ و کامالا دەکەونە شەڕە دەنوک و هەر جۆرە هەڵەیەکیش لە شێوازی دەربڕین و خستنەڕووی زانیاریی و ئاڕاستەکردنی تۆمەت، باجی قورسی لەسەر قسەکەر دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدا، بەپێی سیستمی دیبەیتەکە کاندیەکان هەر جارەی دوو خولەک مۆڵەتی قسەکردنیان هەیە و کاتێکیش قسە دەکەن مایکی بەرانبەرەکەیان دادەخرێت بۆ ئەوەی بەرانبەرەکەی قسەکانی پێنەبڕێت.

لای خۆشیەوە کامالا لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا تیشک دەخاتە سەر بابەتی لەباربردنی کۆرپەلە کە ئەم پشتگیریی لێ دەکات و ترەمپیش دژایەتی دەکات، لەگەڵ ئەو دۆسێیانەی کە ترەمپ لە دادگاکاندا هەیەتی.

هەرچی ترەمپیشە تیشک دەخاتە سەر بونیادنانی دیواری جیاکەرەوەی نێوان ئەمریکا و مەکسیک و ئەنجامدانی گەورەترین پرۆسەی ڕاگواستنی کۆچبەران لە مێژووی ئەمریکا.













گەلەری