کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ملیاردێری ئەمریکی لەم دواییانەدا بە کۆمپیوتەری سوپەری "Colossus" کە بۆ راهێنان بە مۆدێکی زمانەوانی گەورە ناسراو بە "گرۆک" دیزاین کراوە، کە رکابەری بەناوبانگترین پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی OpenAI دەکات کە ChatGPT-4 ـە.
بەپێی ماڵپەڕی "فۆرچۆن"، مەسک مەزەندە دەکات کە پڕۆژەی کۆمپیوتەرەکە دەتوانێت قازانجی ساڵانە بۆ تێسلا بە بڕی یەک ترلیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت.
سەنتەری داتا نوێیەکەی xAI دەکەوێتە ویلایەتی تێنسی و 100 هەزار پرۆسێسەری ستانداردی Nvidia Hopper H100 لەخۆدەگرێت، کە زیاترە لە هەر سەنتەرێکی تری .AI
مەسک کۆلۆسۆسی بە "بەهێزترین سیستەمی راهێنەری زیرەکی دەستکرد لە جیهاندا" پەسن کردووە، بەپێی پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە سەرەتاوە تا کۆتایی، لە ماوەی ١٢٢ رۆژدا تەواو بووە".
لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا، مەسک وتی، "هیوادارین تا مانگی کانوونی دووەم گرۆک-٣ بخەینە بازاڕەوە، هەروەها پێویستە Grok-3 بەهێزترین زیرەکی دەستکرد بێت لە جیهاندا لەو کاتەدا".
وەشانی سەرەتایی تاقیکاریی Grok-2 مانگی رابردوو بۆ بەکارهێنەران بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی تەنها لەسەر نزیکەی ١٥ هەزار پرۆسێسەری گرافیکی Nvidia H100s راهێنرا، بەڵام بەپێی هەندێک پێوەر، لە ئێستاوە لە ریزی بەتواناترین مۆدێلەکانی AI ی زمانە گەورەکاندایە، بەپێی لیدەربۆردەکانی چاتبۆتەکان.