سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە ئەفریقا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:04:43:06/09/2024

880 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە لە شەوی ٤ـی ئەم مانگە لە وڵاتی چاد لە ئەفریقا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە وڵاتی چاد لە ئەفریقا قوتابخانەیەک رووخاوە و لە ئەنجامدا ١٤ خوێندکار و مامۆستایەک گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوە کرد، لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە تاوەکو ٤ـی ئەم مانگە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە چاد زیاتر لە ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوێکی بەهێز کە چەند ناوچەیەکی جیاوازی یەمەنی گرتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە. 

باسی لەوەش کرد، بەپێی ئامارەکان، بەهۆی لافاوەوە لە یەمەن نزیکەی ١٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری