سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: کۆتایی بە مامەڵەکانی سەکۆی ئەلکترۆنی دەهێنین

PM:09:28:04/09/2024

1008 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا ٩٥٪ـی ئاڵوگۆرە داراییەکان لە دەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی کراون بڕیاریان داوە کۆتایی بەو سەکۆیە بهێنن و رێکاری جێگرەوەیان دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپی کردنەوەی پارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا ٩٥٪ـی ئاڵوگۆرە داراییەکان لە دەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی و لەڕێگەی بانکەکانەوە کراون بڕیاریان داوە کۆتایی بەو سەکۆیە بهێنن.

باسی لەوەش کردووە، لەساڵی ٢٠٢٣ـدا بانکی ناوەندی سەکۆی ئەلکترۆنی وەک یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە راگەیاند.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٧٠٪ـی هاوردەکانی وڵاتی عێراق لەگەڵ تورکیا و چیندایە عێراق لە بری مامەڵەکردن بە دۆلارەوە مامەڵە بە یوانی چینی و یۆرۆ و روپیەی هیندی و درهەمی ئیماراتییەوە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ١٣ بانکی عێراقی رێکارەکانیان تەواو کردووە تا بتوانن بەشێوەیەکی جیهانی مامەڵە بەو دراوانە بکەن.

باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ کردنەوەی رێگای دیکەی مامەڵە و گرتنەبەری رێکاری دیکەی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلاریش جێگیر دەبێت لەو بانکانە و هەر نرخێکی دیکەش کە لە دەرەوەی ئەو بانکانە بوونی هەبێت لە بازاڕەکاندا بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت.













گەلەری