سەردێڕ:

سودانى بۆ هاوپەیمانان: چیتر داعش مەترسى نییە بۆ سەر عێراق

PM:01:23:02/09/2024

996 جار خوێندراوەتەوە

لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ شاندێکى هاوپەیمانی نێودەوڵەتى و باڵیۆزى ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، داعش مەترسی نییە بۆ سەر عێراق. وتیشی، "هێزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆن و گەڕان بەدوای حەشارگەکانیان".


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانى و نوێنەری نێردەی هاوپەیمانان لە عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا، گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیان لە عێراق کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سودانی باسی لەوە کردووە، ئەرکی هاوپەیمانان کۆتایی پێبهێنرێت و ئەرکەکە بگوازنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا و بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا بە فەرمی دوو گەڕى گفتوگۆی ستراتیژى کۆتاییهێنانى بە ئەرکی هاوپەیمانى نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە، عێراق و ئەمریکاش جەختیان لە فراوانکردنى هەماهەنگییەکان کردووەتەوە لەرووی ئەمنی و پاراستنى نێردە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق.













گەلەری