PM:07:04:01/09/2024
1096 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، کاردەکەن بۆ گەیشتن بەڕێژەی ٨٪ لەگەشەی ئابووری، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویستان بە وەبەرهێنان هەیە بەبەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار، ئەوەش پەیوەستە بە پەیوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، حکومەتی ئێران جەخت دەکاتەوە لە گرنگی وەبەرهێنانی بیانی و پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ گەیشتن بەرێژەی ٨٪ لە گەشەی ئابووریدا پێویستیان بە
وەبەرهێنان هەیە بە بەهای ٢٠٠ ملیار دۆلار، بەڵام لە ئێستادا کۆی پارەی وڵات نزیکی
١٠٠ ملیار دۆلارە، بۆیە پێویستیان بە ١٠٠ ملیار دۆلاری دیکە هەیە تاوەکو گەشەی
ئابووری بگاتە ٨٪.
باسی لەوەش کرد، داوای مۆڵەتیان لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی
ئێران کردووە کە بڕێک پارە لە سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانیی وەربگرن، لەپێناو یەکلایی
کردنەوەی قەرزەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.