AM:08:19:27/01/2025
1564 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی ٥٨ سەنت نزم بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٤ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی نزم بووەوە بەراورد بە دوێنێ.
هاوکات، بەردەوامی دابەزینی ئەم ماوەیەی نرخی نەوت مانەوەی لەو ئاستەدا
دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی
وتارێکی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە بازرگانییەکانی بەشداربوو لە کۆڕبەندی
ئابوری جیهانی لە داڤۆس، داوای کەمکردنەوەی نرخی نەوتی کرد.