PM:03:48:01/09/2024
1000 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لە گوندێکی سنووری پارێزگای نەینەوا بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزانن.
میدیا عێراقیەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تەقینەوەکە لە گوندێکی قەزای بەعاج لە سنووری پارێزگای نەینەوا روویداوە، بەپێی زانیارییەکان بۆمبەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داعش و لە ناوچەکە چێنراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە چوار منداڵ
کە ئەندامی خێزانێکن گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێكی دیکەش لە خێزانەکە بریندار
بوون.
میدیا عێراقییەکان باسیان لەوەشکردووە، بریندارەکان
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی موسڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها تەرمی ئەوانەشی
گیانیان لەدەستداوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواستراونەتەوە.