PM:06:36:31/08/2024
1356 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٨٩ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، ٤٠ هەزار و ٦٩١ کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لەلایەن سوپای ئیسڕائیلەوە پێنج هێرشی کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دراوە و بەوهۆیەوە ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٥ کەسیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، هێشتا ژمارەیەک لە قوربانییەکان لەژێر
داروپەردوودا ماون و تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی ناتوانن پێیان بگەن.
باس لەوەش کراوە، ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوون
لە سەرەتای جەنگی غەززەوە تا ئێستا، بەرز بووەتەوە بۆ ٤٠ هەزار و ٦٩١ گیانلەدەستدان و ٩٤
هەزار و ٦٠ برینداربوون.
جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی
ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردووە و سەرەڕای هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست،
تائێستا چارەنووسی ئاگربەستی هەمیشەیی نادیارە.