سەردێڕ:

ئاگر لە چەند دوکانێکی نزیک قەیسەری هەولێر کەوتەوە

AM:09:13:13/08/2024

3420 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند دوکانێکی نزیک قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەرگری شارستانی توانیوییەتی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات بەڵام هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نزیک قیسەری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند دوکانێک سوتان و تا ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی دوکانەکان شوێنی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانن گومان دەکرێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە کەوتبێتەوە.

خاوەنی هۆتێلێک کە دەکەوێتە نهۆمی سەرەوەی دوکانەکان ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر ٧ـی بەیانی کاتێک هاتوونەتە سەر کار ئاگرەکەیان بینیوە و کە هۆتێلە گڕی نەگرتووە بەڵام دوکەڵی تێچووە و ئەو کەسانەی لە هۆتێکە ماونەتەوە جێیان هێشتووە. ئەوەشی خستە روو، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وزیانەکان تەنها مادین.

کاسبکارانی بازاڕەکە باس لەوە دەکەن، دوکانەکانیان هەمووی سوتاوە و زیانێکی زۆری مادیان پێگەیشووە. دەشڵێن، "ئەو هۆتێلەی لە قاتی سەرەوەی دوکانەکان دروست کراوە هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە و هۆکاری ئاگرەکەیە".

لە ماوەی رابردووشدا بازاڕی قەیسەری لە هەولێر گڕیگرت و بەشێکی زۆری دوکانەکانی سوتان و کاسبکارانی ئەو بازاڕەش بێکار بوون و تا ئیستاش بازاڕەکە نۆژەن نەکراوەتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو دوکاندارانە بێدەنگ کردووە.
شارا ئازاد- هەولێر 












گەلەری