سەردێڕ:

ئەمشەو دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی روودەدات کە تا نۆ ساڵی دیکە رووناداتەوە

PM:05:44:11/08/2024

2660 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان، ئەمشەو هەسارەکانی مەریخ و موشتەری لێک نزیک دەبنەوە و دەگەنە نزیکترین ئاستی ١٠ ساڵی رابردوو.


بە پێی بابەتێکی "العربیة" ئەمشەو هەسارەکانی مەریخ و موشتەری لێک نزیک دەبنەوە و دەگەنە نزیکترین ئاستی ١٠ ساڵی رابردوو و چوارشەممەی داهاتووش دەگەنە نزیکترین خاڵ.

ئاماژە بەوەش کراوە،ەچوارشەممەی داهاتوو ئەو دوو هەسارەیە تەواو لێک نزیک دەبنەوە، بە جۆرێک کە لە زەوییەوە نێوانیان ئەوەندە کەم دەبێت کە تیشکێکی باریکی مانگ دەتوانێت جیایان بکاتەوە.

لە راستیدا ئەم دوو هەسارەیە زیاتر ٥٧٥ ملیۆن کیلۆمەتر لەیەکەوە دوورن و دەگەنە کەمترین مەودای دووری، کە یەک لەسەر سێی خولگەکەیانە، یان نزیکەی یەک لەسەر سێی پانی مانگ، لە کاتژمێرەکانی رۆژدا، لە رۆژی چوارشەممەدا لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقا دیمەنەکە بە روونی دەبینرێت.













گەلەری