PM:06:56:07/08/2024
1088 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا توانیویانە چوار ملیۆن دۆنم زەوی بیابانی بۆ کشتوکاڵکردن بەکاربهێنن. دەشڵێت، بە پلانی ئاودێریی دەیانەوێت ملیۆنێک دۆنمی تر بۆ کشتوکاڵکردن ئامادە بکەن.
وتەبێژى وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، قەبارەی ناوچە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا بە زیاتر لە ١٧ ملیۆن دۆنم دەخەمڵێنرێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، وەرزی رابردوو وەزارەت توانیویەتی چوار ملیۆن دۆنم زەوی بیابانی بە بەکارهێنانی
ئامێری پرژاندن و ئاوی ژێر زەوی بکەن بە کشتوکاڵ.
ئەوەشی خستووەتەروو،
وەزارەتەکەیان زیاتر لە ٨٣٠ ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ کڕینی نزیکەی ١٢ هەزار
ئامێری تەکنەلۆژیای ئاودێریی کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت ڕووبەری یەک ملیۆن دۆنم بۆ
کشتوکاڵکردن زیاد بکات.