سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی کاشی زیاد کرد؛ دۆلار بە چەندە؟

PM:12:02:06/08/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٨٣ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی دراوە بیانییەکانەوە رایگەیاند، بە تێكڕا ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری بەشێوەی کاش و حواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، فرۆشی کاش بەراورد بە دوێنێ زیادی کردووە و بە تێكڕا ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە. هاوکات، بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاری فرۆشی ئەمڕۆ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ئێستاشدا، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ نزیکەی ١٥٠ هەزار دینار، شارەزایەکی ئابووری بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ترسی هاوڵاتییان بەرامبەر بە دۆخی ناوخۆ و پەنابردنیان بۆ دراوی بیانی بەتایبەتیش دۆلار، وادەکات بەهای زیاتر بدات بە دراوەکە، چونکە بەهۆی ئەوەی دۆلاری ئەمریکی دراوێکی جیهانییە و بەشێوەیەکی گشتیش هەژموونی ئەمریکا بەهۆی ئابوورییەکەیەوە بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتاندا زیاترە، خەڵک متمانەی زیاتر بەو دراوە دەبەخشێت بەراورد بە دراوی ناوخۆیی.













گەلەری