چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە رەوانەی هەرێم بکرێت.
چاوگێک لە حکومەتی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تێبینیانەی لەسەر لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم هەبوون، سەرجەمیان چارەسەر کراوە و وردبینی لە لیستەکە تەواو بووە.
باسی لەوەش کرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا رێکارەکانی ناردنی
پارەی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە رەوانەی
هەرێم بکرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە ٢٣ـی ٧، لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی
بەغدا کرا، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندبوو هەموو ١٠ـی
مانگێک لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکەن، بەڵام پاش زیاتر لە ١٠ رۆژ لەو وادەیەی
دایان نابوو، لیستی مووچەیان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
بەپێی زانیارییەکانیش، لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی هەبوونی ناوی دووبارە
و زیادە لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و درەنگ کەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ
بەغدا مووچەی مووچەخۆران دواکەوتووە.