هەر بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە هەریەک لە ناوچەکانی هانیتا، شلۆمی و پێتیست
و لێمان لێدراوە.
هاوکات، دەزگای پەخشی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکە لەڕێگەی ٦٠ مووشەکەوە ئەنجام دراوە و ١٥ مووشەک خراونەتە خوارەوە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەمە یەکەم هێرشی حزبوڵڵای لوبنانە،
لە ماوەی زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر پاش ئەو هێرشەی کە تێیدا فوئاد شکور بەرپرسی
چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵڵا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆش، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل رایگەیاند، وەڵامیان بۆ هەر هێرشێک دەبێت کە دەکرێتە سەر وڵاتەکەیان. وتیشی،
"ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی شەڕەنگێزانە دژی ئێمە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت،
باجێکی قورسی دەبێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ٣١ـی مانگی رابردوو، لە هێرشێکدا فوئاد شکور
بەرپرسی چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کرایە ئامانج.