PM:04:06:01/08/2024
4940 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەنزیک ئاوە تەقیوەکەی چەمچەماڵ لە رێگای تەکیە- چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون. لە رووداوێکی دیکەشدا لە رێگای سەنگاو- چەمچەماڵ سێ کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەنزیک ئاوە تەقیوەکەی چەمچەماڵ لە رێگای تەکیە- چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەی سلێمانی کراون. لە رووداوێکی دیکەشدا لە رێگای سەنگاو- چەمچەماڵ سێ کەس بریندار بوون و لە سەنتەری تەندروستی چەمچەماڵن .
ئەوەشی خستە روو، لە رووداوی یەکەمدا پێنج کەس بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە هەرێمدا دادەنرێن،
کە شۆفێران بەشێکی زۆری بۆ خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی سیستم لە رێگاوبانەکان و
هاتوچۆی بەردەوامی بارهەڵگرەکان بە رێگای سەرەکی هاوڵاتییاندا دەگەڕێننەوە و هاتوچۆش
جگە لە رێگاوبان، بەشێکی بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی
هاتوچۆ دەگەڕێنێتەوە.
سۆران محەمەد- کەرکوک