سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرد

PM:12:03:01/08/2024

8688 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کراوە بۆ مانگی ئاب.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی لقی ئەو بانکانەی نزیکن لێیانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو کراوە و رەوانەی بانکەکان کراوە تاوەکو مووچەی مانگی ئاب بە زیادکراوی وەربگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، خانەنشینانی عێراق زوو زوو بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق مووچەکانیان بۆ زیاد دەکرێت و مانگانە لە وادەی خۆشیدا لەپێش سەرجەم توێژەکانی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن، بەپێچەوانەی خانەنشینانی هەرێم نەک هەر مووچەکانیان بۆ زیاد ناکرێت بەڵکو سەرباری کەمی بڕی مووچەکانیشیان، مانگانە لە وادەی خۆیدا وەری ناگرن و دەبێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نۆرەدا بوەستن تاوەکو مووچەکانیان وەر بگرن.













گەلەری