سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرمای مانگی رابردوو لە ئاستی ٣٠ ساڵی رابردوودا بووە

AM:10:14:01/08/2024

3988 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە مانگی رابردوودا بەرزترین پلەی گەرما ٤٢.٩ پلە بووە و نزمترینیش ٢٤ پلە بووە. دەشڵێت، بە تێكڕا لە مانگی رابردوودا پلەکانی گەرما لە ئاستی ٣٠ ساڵی رابردوودا بووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەپێی تۆمارەکان لە مانگی تەمموزدا نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو ٢٤ پلە بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەرزترین پلەی تۆمارکراو لە مانگی تەمموزدا ٤٢.٩ پلە بووە و تێکڕای پلەی گەرمی لە مانگی رابردوودا ٣٤.١ پلە بووە کە لە ئاستی تێکڕای ٣٠ ساڵی رابردوودایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، نزمترین پلەی گەرما لە مانگی حوزەیراندا ٢١.٥ پلە بووە و بەرزترین پلەی گەرماش ٤١.٧ پلە بووە، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو دوو پلە گەرمتر بووە.













گەلەری