سەردێڕ:

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی حەوتەوە

PM:08:13:31/07/2024

4768 جار خوێندراوەتەوە

ئاماژەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە لە بەغداوە روونن، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر گرفت دروستنەکات، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بە دواداچوونەکانیدا ئاشکرایکرد، بڕیارە لەم رۆژانەدا وەزارەتی دارایی عێراق بەیەک جار تەواوی موچەی وەزارەتەکان بخاتە سەر هەژماری هەرێم، لە ئێستادا تەنها واژۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوە.


سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق چاوەڕێی فەرمانی محەمەد شیاع سودانییە، تاوەکو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم بە یەک جار رەوانەی هەرێم بکات.

هاوکات، دیوانى چاودێریی دارایی عێراق تەواوکردنى وردبینى لە لیستى موچەى هەرێم راگەیاند و دەڵێ، ئەنجامى وردبینیشیان لە داهاتى نەوتى و نا نەوتى هەرێم رەوانەى سەرۆک وەزیران کردووە.

لایخۆیەوە، معین کازمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەستەی خانەنشینی نیشتمان سوندوقی خانەنشینی و کۆکردنەوەی پارەی خانەنشینی هەیە، پارەی خانەنشینانی هەرێم نەنێردراوە بۆ ئەو سندوقە ئەوە بوە بە گرفت بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان، ئێستا ئەو پرسە لە ژێرجاودێری دەستەی خانەنشینانی نیشتمانییە

پەیوەست بە هاوتاکردنی مووچە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک پێکهێندراوە و لە نێوان هەردوو حکومەت بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆدۆزنەوە و بە زوترین کات مووچەی موچەخۆرانی هەرێم هاوتای موچەخۆرانی عێراق بکرێت، ئەوەی تا ئێستا خالی ناکۆکە لە نێوان هەرێم و بەغدا ناڕوونییە لە حساباتی مانگانە و لیستی موچە و ڕادەستنەکردنی داهاتە ناوخۆیەکانە کە هۆکارەکەشی حکومەتی کاربەڕێکەرە.













گەلەری