بانکی رەشید رایگەیاند، بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی وەک قەرز دەدەنە ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت یەکەکانی نیشتەجێبوون بکڕن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی رەشید لەبارەی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوونەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دووبارە دەست بە پێدانی قەرز دەکەنەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن.
ئاماژە بەوەش کراوە، قەرزەکە بە دوو جار دەدرێتە هاوڵاتیان، قۆناغی یەکەمی
قەرزەکە پێش دەستپێکردنی مامەڵەکردنەکەیە و قۆناغی دووەمیش دوای تەواوکردنی گرێبەستەکە
و رێکارەکانە.
باس لەوەش کراوە، ئەو کەسەی قەرزەکە وەردەگرێت پێویست ناکات گرێبەستی
فرۆشتن پێشکەش بکات و قەرزەکە لەلایەن لقەکانی بانکەکەوە دەدرێت بە هاوڵاتیەکە.
بانکەکانی رەشید و رافیدەین
بەردەوام جۆرەها قەرز دەدەنە هاوڵاتیان و لە ماوەی رابردووشدا نەوەی نوێ هەوڵی دا
لقی ئەو دوو بانکە لە هەرێم بکرێنەوە تا هاوڵاتیانی هەرێمیش سودمەند بن، بەڵام دوو
بانکەکە رایانگەیاند، زەوی لقەکانیان لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە داگیرکراوە و ئەگەر
زەوییەکانیان بۆ بگەڕێننەوە لقەکانیان دەکەنەوە.