سەردێڕ:

بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر؛ عێراق هەزار دۆنم زەوی تەرخاندەکات

PM:10:25:26/07/2024

2008 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، گەورەترین رووبەری زەوی کە بە هەزار دۆنم دەخەمڵێنرێت لە پارێزگای دیالە تەرخان دەکرێت بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە توانای ١٢٠ مێگاوات لەڕێگەی وزەی خۆرەوە.


ئەمڕۆ هەینی، مزەر کروری پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق چەندین ستراتیژی بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە چەند پارێزگایەک جێبەجێ کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە رووبەری هەزار دۆنم زەوی لە پارێزگای دیالە دەستنیشان کراوە بۆ دروستکردنی یەکەم وێستگەی کارەبا بە وزەی خۆر بە توانای ١٢٠ مێگاوات.

ئەوەشی خستە روو، لەداهاتوودا ١٢ بۆ ١٧ شوێنی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەستنیشان دەکرێن بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا بە وزەی خۆر بە توانای جیاواز کە لە ٥٠ بۆ ١٢٠ مێگاوات دەبن.

باسی لەوەش کرد، عێراق دەتوانێت لە ماوەی سێ ساڵدا ١٠٪ـی پێویستیی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەرهەم بهێنێت ئەگەر هەموو پڕۆژە دیاریکراوەکان جێبەجێ بکرێن.













گەلەری