سەردێڕ:

بەهۆی جەنگەوە؛ غەززە گەڕاوەتەوە ساڵی ١٩٨٠

PM:06:55:15/07/2024

1348 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی زیاتر لە ٢٧٠ رۆژە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە غەززە بەردوامی هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی رووخانی زیاتر لە ١٠٠ هەزار باڵەخانە کە کۆکردنەوەی پاشماوەکانیان پێویستی بە زیاتر لە ١٥ ساڵ هەیە و کەرتی تەندروستی گەڕاوەتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٠.


ئەمرۆ دووشەممە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی زیانەکانی جەنگی غەززە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نزیکەی ساڵێکە جەنگی غەززە بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە ١٣٧ هەزار و ٢٩٧ باڵەخانە رووخاون.

ئاماژە بەوەش کراوە، پاشماوەی ئەو باڵەخانانە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن تۆنە، وە بۆ پاککردنەوەی ئەو پاشماوانە ١٥ ساڵ دەخایەنێت و جگە لەوەش تەنها گواستنەوەی پاشماوەکان پێویستی بە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە.

باس لەوەش کراوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی فەڵەستین پێویستیان بە ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ هێکتار زەوییە تابتوانن دووبارە هەوڵی نۆژەنکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی غەززەبدەن. ئەوەش هاتووە، " ئەگەر لە ئەمرۆشەوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی غەززە بکەین تا ساڵی ٢٠٤٠ دەخایەنێت و پێویستیشیان بە زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار هەیە".

جەخت لەوەش کراوەتەوە، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوەی غەززە بەڵام کەرتی پیشەسازی و تەندروستی لە فەڵەستین ٤٤ ساڵ گەڕاوەتەوە دواوە، وە دەتوانن بڵێن کەتی تەندروستی غەززە وەک ساڵی ١٩٨٠ـیە لە ئێستادا.

لەبەرەبەیانی رۆژی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەریهەڵدا و تائێستاش بەردەوامی هەیە کە بەهۆیەوە زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی ئاوابووە و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش بریندرابووە.













گەلەری